بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گێڕانەوە لە نووسینگەی میدیایی حیکمەی نیشتمانی عێراق، سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی ئەو ڕەوتە لە میانەی ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی دامەزرانی ئەرتەشی عێراق، جەختی لە زەروورەتە ستراتژییەکان لە بواری سەربازی و بەرگری کرد و وتی: هیچ دەسەڵات و سەروەرییەک بەبێ زاڵبوون و کۆنتڕۆڵی هەرێمی ئاسمانیی کامڵ نابێت.
وتیشی: بە پێشکەوتی هەڕشەگەلێکی وەک درۆن، مووشەکی وردبین و اتوانای پارازیتخستن، پەدافەند و بەرگریی ئاسمانی بۆتە دۆسیەیەکی ستراتژیکی کە پێویستی بە هەڵوێستێکی بەرپرسانە، دابینکردنی ماڵی، ڕاهێنان، پلانگەلی پێشکەوتە و دانانی ئەم پرسە لە یەکەمایەتییە نیشتمانییەکانی عێراقە.
Your Comment